[gtranslate]
Email:onep.iraq@gmail.com
Email:info@gmail.com
Phone: 750-449-2322
Phone: 770-449-2322
شەمس گەیت خولێکی ٨ ڕۆژە لە شاری هەولێر دەکاتەوە لەسەر بە بازاڕکردنی بەرهەم و سیستەمەکانی وزەی خۆر بە زمانی شیرینی کوردی بۆ ئافرەتان بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ تۆڕی ئۆزۆن ، تۆڕی ئۆزۆن وەک پاڵپشتی بۆ ئافرەتان تاکو لەم بوارە گرنگە رۆڵی کاریگەریان هەبێت و لە پێناو ڕەخساندنی هەڵی کار بۆیان لەم بوارە ، خولەکە لە لایەن ئەندازیارانی ڕاهێنەر بە ئەزموونی نێودەوڵەتی دەگووترێتەوە، بنەما سەرەکییەکانی کارەبا و تەواوی پێکهاتە و جۆرەکانی سیستەمی وزەی خۆر لە خۆ دەگرێت لەگەڵ بنەما گرنگەکانی بازاڕی سۆڵار لە بازاڕێ کوردستان و عێراق و جیاوازی جۆری کار و بەشە پەیوەندارەکانی کۆمپانیاکانی وزەی خۆر و جۆرەکانی بەبازاڕكردن و وەز و جۆرەکانی پڕۆژەی وزەی خۆر و قۆناغەکانی پڕۆسەی فرۆشتن B2B و B2C، لەگەڵ تەکنیک و ڕێگاکانی فرۆشی سەرکەوتوو و دروستکردنی بەها و ئاشنابوون بە سیستەمکانی بەڕێوەبردن و بەدواداچوون و خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن تا ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکە و پێدانی بڕوانامە.
ماوەی خولەکە: ٨ ڕۆژە (دوو کاتژمێرە لەگەڵ پشووێک/ڕێست، هەفتەی سێ ڕۆژ خولەکە بەڕێوە دەچێت)
شوێنی خولەکە: ههولێر /گەڕەکی کامەرانی – تەنیشت گەرەکی منارە- تەنیشت قوتابخانەی ههولێر ٢- پشت لەنگەی نوێ.
نرخی خولەکە: ٣٠٠ هەزار دینارە ( ٪٥٠ لەسەر بەشداربوو ، ٪٥٠ تۆڕی ئۆزۆن لە ئەستۆی دەگرێت بۆ هەر بەشداربووێك).
دوا وادە بۆ خۆ تۆمارکردن: ٢٠/١/٢٠٢٥ (ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر ١٠ شەو).ژمارە و ڕێژەی بەشداریکردن سنوردارە وە فۆڕمی خۆتۆمارکردن دوا وادەی خۆی دەوەستێت





